گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاسایش: خۆتان ئامادە بكەن

2021.11.18 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاسایش: خۆتان ئامادە بكەن

 

ناس کورد- 

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی کرد و پێی ڕایگەیاندن، مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بە ئاگاتربن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادە بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و  سەرپەرشتیاری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی کرد و لەنزیکەوە یەکە و بەشەکانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی پێگەیاندن لە بەرامبەر شەونخونی و ماندوبوون و رۆڵیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، "لەماوەی رابردوودا دەستگیرکردنی دەیان تیرۆریست و شکستپێھێنانی چەندین پیلان بۆ تێکدانی ئارامی لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایش ئەوەمان پێدەڵێت مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بە ئاگاتربن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادە بکەن و شکست بە ھەر مەرامێک بھێنن کە ئارامی و ژیانی خەڵک تێکبدات." 

 

ئەوەش هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی سەردان و کۆبوونەوەکاندا جەختی کردووەتەوە لە "سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن، بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکارانی یاسا بکرێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڵگە؛ بافڵ تاڵەبانی سێ گۆڕانکاریی نوێی لەنێو یەکێتی ئەنجامدا