ناس کورد-
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بۆچوونی پارتی ئەوەیە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و یەک بازنەش بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆچوونی پارتی ئەوەیە لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجام بدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها هەڵبژاردن بە یەک بازنە بێت و بەهەمان میکانیزمی ئێستا بێت، پێمانوایەیاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیە و پێویستی بەهەموار نییە."
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکردووە، "لەبارەی دەستوور خواستی پارتییە لەم خولەی پەرلەمان ئەم پرسە یەکلا ببێتەوە و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروست بکەن و دەستورێک بنوسرێتەوە کە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێک خۆی تێدا ببینێتەوە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021، لەسەر ئەو پرسانە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.