گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەولێر؛ لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران

2021.11.18 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل دوو کەس کوژران

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەشاری هەولێر لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک دوو کەس کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەمشەو پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021، ئاگادار کراینەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی ورد." 

 

بەڵگە؛ بافڵ تاڵەبانی سێ گۆڕانکاریی نوێی لەنێو یەکێتی ئەنجامدا