گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج مەرجی بۆ دیاری کردن

پەیامێکی توند لە سەدڕەوە بۆ لایەنە شکستخواردووەکانی هەڵبژاردن

2021.11.18 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی توند لە سەدڕەوە بۆ لایەنە شکستخواردووەکانی هەڵبژاردن

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنە شکستخواردووەکانی هەڵبژاردن کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر بەردەوام بن لەم کارەی ئێستایان مێژووی خۆیان دەسڕنەوە، هاوکات پێنج مەرجیشی بۆ دیاریکردن بۆ بەشداریکردن لە حکومەت و دەڵێت، دەبێت گروپە میلیشیاییەکان هەڵبوەشێنەوە و حەشدی شەعبیش پاک بکرێتەوە. 



کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد کە بە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن ناودەبرێن و ڕایگەیاند، "نابێت شکستهێنانتان لە هەڵبژاردنەکان بۆ سەرەتایەک بۆ کۆتایی هێنان و تێکدانی دۆخی دیموکراسی لە عێراقدا بەکاربهێنن." 

 

وتیشی، "پێویستە بەخۆداچوونەوە بکەن بۆ ئەوەی متمانەی گەل بەدەستبهێننەوە لە داهاتوودا، ئەوەشی ئێستا دەیکەن مێژووتان لەناو دەبات و ڕقی گەل بەرامبەرتان زیاتر دەکات." 

 

سەدر مەرجیشی بۆ ئەو لایەنانە داناوە ئەگەر بەشداری لە حکومەتدا بکەن، کە ئەمانەن: 

 

١-  پێویستە چەند خاڵێک جێبەجێ بکەن و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە ئەندامی ئەو لایەنانەن و گومانی گەندەڵییان لەسەرە و ڕادەستی دادگا بکرێن." 

 

٢ - پێویستە حەشدی شەعبی پاک بکەنەوە لەو ئەندامانەی کاری نایاساییان کردووە و هەروەها بەکارنەهێنانی ناوەکەی لە سیاسەتدا." 

 

٣ - پێویستە ئەو لایەنانە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەرەوەدا بپچڕێنن و ئەو پەیوەندییانە پێویستە تەنها لەڕێگەی لایەنە دیبلۆماسی و فەرمییەکانەوە بێت." 

 

٤ - هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گروپە میلیشیاییەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە حەشدی شەعبی. 

 

٥ - هێزی مەزهەب نابێت لە ناکۆکییە تائیفییەکاندا بسەپێنرێت. 

 

سەدر باسی لەوەشکرد، "ئەگەر هاوڕابوون لەگەڵ قسەکانم ئەوا دەبینە هاوبەش و هاوکار لە پڕۆژەی چاکسازیدا وەک ئەوەی مەرجەعییەت بە درێژایی چەندین ساڵی ڕابردوو داوای کردووە."