ناس کورد-
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەپێویستى یەکلاکردنەوەى سکاڵا و تانەکانى پەیوەست بەهەڵبژاردن کردەوە بەپێی یاسا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار (18ی تشرینی دووەمی 2021)، لەکۆبوونەوەکەدا کە لەکۆشکى بەغدا بەڕێوەچووە، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى و فایەق زێدان دوایین پێشهاتەکانى دۆخى وڵاتیان تاوتوێکردووە لەناویاندا هەڵبژاردنى پێشوەختە.
بەشداربووانى کۆبوونەوەکە جەختیانکردەوە لەسەر پاراستنى رێڕەوى دیموکراسی و پابەندبوون بە چوارچێوە یاسایی و دەستورییەکان.
هەروەها پرسی دەستپێشخەرییەکیان تاوتوێکرد بۆ چارەسەرى قەیرانى ئێستا و پێکهێنانى حکومەتێکى کارا.