ناس کورد-
کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکى بەرنامەى Self Service Repair ى ئاشکراکرد، کە رێگە بەکارهێنەران دەدات خۆیان ئامێرەکانیان لەماڵەوە چاکبکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى فەرمى ئەپڵ (18ی تشرینی دووەمی 2021) ، خزمەتگوزاریی چاککردنەوە لەماڵەوە سەرەتا بەردەست دەبێت بۆ ئایفۆن 12 و 13 و دواتریش کۆمپیوتەرى ماک.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کەلوپەل و پارچەى ئۆرجیناڵ لەلایەن کۆمپانیاوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دەنێردرێت کە پارچەى ئامێرەکانیان لەکاردەکەوێت.
خزمەتگوزارییەکە سەرەتاى ساڵى داهاتوو بەردەست دەبێت لەئەمەریکا، دواتریش لە وڵاتانى دیکە.
چاککردنەوەکان گۆڕینى شاشە و پاترى و کامێرا لەخۆدەگرێت بەبەکارهێنانى پارچەکانى ئەپڵ.