گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەلا بەختیار لەسەر جێگرتنەوەى کۆسرەت رەسوڵ هاتەدەنگ

2021.11.18 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار لەسەر جێگرتنەوەى کۆسرەت رەسوڵ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

مەلا بەختیار رایگەیاند، هەتا کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێت بیر لەجێگرتنەوەى ناکاتەوە لەپۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لەرونکردنەوەیەکدا (18ی تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم".

 

دقى رونکردنەوەکە"

 

سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و جێگرەوەی!

بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ.

یەکەم: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.

دووەم: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.

مەلا بەختیار