گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی دەنگی دووبارەوە 

پارتی: ئەو دوو كورسییەی ڕەنگە لەدەستی بدەین كاتی دەبێت 

2021.11.18 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: ئەو دوو كورسییەی ڕەنگە لەدەستی بدەین كاتی دەبێت 

ناس كورد_

بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت كۆمسیۆن دەیەوێت بە پاساوی دەنگی دووبارە، سەرجەم دەنگەکانی هەندێك وێستگەی هەولێر و نەینەوا بسوتێنێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی دوو کورسی لەدەست بدەن. جەختیش لەوە دەكاتەوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن و دوو كورسییەكە بەدەست دەهێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "ڕووداو" ی راگەیاند (18ی تشرینی دووەمی 2021) ئەگەر دەنگی چەند وێستگەیەک بسوتێنرێن، رەنگە حزبەكەیان دوو کورسی لەدەست بدات، بەڵام ئەو پێشهاتە کاتیی دەبێت و دواتر دوو کورسییەکە لە رێگەی دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە بەدەستدەهێننەوە و دەڵێت " لە هەڵبژاردنی خوولی پێشووی پەرلەماندا هەمان شت روویدا و بەدەستمان هێنایەوە".

 

بەرپرسەكەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەوەشی ئاشكراكرد، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن کە لە سێ دادوەر و سەرۆکی کۆمیسیۆن پێکدێت سوورە لەسەر سووتاندنی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی كە پەنجەمۆری دووبارەیان تێدایە، بەشێک لەوانەش لە چەند بازنەیەکی هەولێر و پارێزگای نەینەوان".

 

هەروەها دەڵێت "ئەگەر کۆمیسیۆن ئەو کارە بکات، ئەوا ئەگەری هەیە یەکێتی دوو کورسی زیادبکات، بەڵام ئێمە تانە لەو بڕیارە دەدەین چونكە بنەمای یاسایی نییە". هەروەها دەڵێت "ناکرێت لە وێستگەیەک بەشێکی کەمی لە دەنگەکانی پەنجەمۆری دووبارەبن و هەموو دەنگە تەواوەکانیش بسووتێن". 

 

پێشتر "ناس كورد" ئاشكرای كرد لە میانەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و پێداچوونەوە بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، هەرێم كەمال ئاغا لە هەولێر پێش كەوتووە بەسەر ڕكابەرە پارتییەكەیدا. 

 

هەر لەم بارەیەشەوە كاندیدی سەرنەكەوتووی كۆمەڵی دادگەری عەبدولستار مەجید ، بەڵگەیەكی بڵاوكردەوە كە گوایە هی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە‎ و ئاماژە بەوە دەكات لە هەولێر 2347 پەنجەمۆری دووبارە هەبوون. هەروەها دەڵێت کاندیدی دەسەڵات هەیە بە تەنها لە هەولێر پێنج هەزار دەنگی بۆ زیادکراوە.

May be an image of ‎text that says