ناس كورد_
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد نیگەرانە لە ئەگەری كاریگەربوونی وڵات بە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا كە بە توندی نیشانەكانی و خێرایی بڵاوبوونەوە لە شەپۆلەكانی پێش خۆی جیا دەكرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاندی میدیای پزیشكی لە لێدوان بۆ رۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی تشرینی دووەمی 2021) ڕوونیدەكەنەوە، شارەزایانی وەزارەتی تەندروستی تێبینی دەكەن رێژەیەكی كەمی خەڵك دەچن بۆ ڤاكسین وەرگرتن، هەروەها خۆپارێزی زۆر كەمە، ئەمە لە كاتێكدا ڤایرۆسە نوێیەكە خێرا بڵاودەبێتەوە، هەروەها زوو خۆی دەگۆڕێت و وڵاتیش لەبەردەم ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنادایە.
شاندەكە باسی ئەوەشیان كردووە، شەپۆلی یەكەم و دووەم زیاتر خەڵكی بەتەمەن گرتوویانە، بەڵام سێیەم زیاتر منداڵان بەتایبەت لەناو قوتابخانەكان و داواش دەكەن لەوانەی سەروو 12 ساڵن ڤاكسین وەربگرن، ئەگەرنا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی ژمارە 89ی 1981 ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.