ناس کورد-
وەزیرى پەروەردەى هەرێم هۆشداری دا بە مامۆستایان کە ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا وەرنەگرن، لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمە سەعید (18ی تشرینی دووەمی 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسیان وتى "ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى 1-12-2021 ەوە بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".