کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا داواى پاڵپشتى لە ئەڵمانیا کردووە، بۆ شەڕ لە دژى پاشماوەکانى داعش لە سوریا، داواکەشى بۆ ناردنى هێزى وشکانییە بۆ ئەوەى پاڵپشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات بکەن لە ڕۆژئاواى کوردستان. . جێمس جێفرى، نێردەى ئەمریکا لە سوریا و هاوپەیمانى دژى داعش، ئاشکراى کردووە، داوایان لە حکومەتى ئەڵمانیا کردووە، هێزێکى ڕاهێنەر و شارەزاى لۆجستى و هونەرى لەنێو سوپاى وڵاتەکەى بنێرێت بۆ هاوکارى هەسەدە. . ئەو نوێنەرەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، دەیانەوێت هێزى وشکانى ئەڵمانى شوێنى ئەمریکییەکان بگرێتەوە، چاوەڕوانیشە لەماوەى مانگێکدا ئەڵمانیا وەڵامى داواکارییەکانى بداتەوە. . لەئێستادا ئەمریکا پاڵپشتى هێزەکانى سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات، کە بۆ پاراستنى ئەو ناوچانە دروستبوون کە کوردى لێ نیشتەجێیە لە ڕۆژئاواى کوردستان، هەرچەندە لە مانگى ئازارى ئەمساڵ هەسەدە بە تەواوى لەناوبردنى داعشی ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەى ئەو ڕێکخراوە لە ناوچەکە لەچالاکیدان. . .