گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت گەڕایەوە خوار 80 دۆلار

2021.11.18 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت گەڕایەوە خوار 80 دۆلار

ناس کورد-

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى بەخۆوە بینى و گەڕایەوە خوار 80 دۆلار، ئەوەش بەهۆى هەوڵەکانى ئەمەریکا بۆ دابەزاندنى نرخى سوتەمەنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (18 تشرينى دووەمى 2021)، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بە 79 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس بە 77 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

 

دابەزینى نرخى نەوت دەگەرێنرێتەوە بۆ داواى ئەمەریکا لەهەریەکە لە چین و یابان بۆ کردنەوەى یەدەگى ستراتیژى خۆیان بەئامانجى دابەزاندنى نرخى سوتەمەنى.