گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خشتەکەى دەگۆڕدرێت

پێدانى کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە

2021.11.17 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا هاووڵاتیانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە کە بە هۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر خشتەکەیدا دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى وەزارەتەکە  (17ی تشرینی دووەمی 2021)، پرۆژەی راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە- سۆران - چوارقورنە) بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین گەیشتووەتە قوناخێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بەوە هەیە لەماوەی 7 بۆ 10 رۆژێکدا کارەبایەکی کەمتر بدرێتە هەردوو دەڤەرەکە.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە

هاووڵاتیانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر خشتەی پێدانی کارەبا دێت.

 

پرۆژەی راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە- سۆران - چوارقورنە) بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین گەیشتووەتە قوناخێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بەوە هەیە لەماوەی 7 بۆ 10 رۆژێکدا کارەبایەکی کەمتر بدرێتە هەردوو دەڤەرەکە.

 

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆ دەکەین لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە هاوكارمان بن، کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە دۆخی گواستنەوەی كارەبا بۆ هەردوو ناوچەکە باشتر دەبێت.