ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دەستەى دادوەریی بڕیار لەسەر سەرجەم تانەکانى دیکە دەدات کە لەئەنجامى هەڵبژاردن گیراون و پەسەندکردنى تانەکان پێویستى بەجیاکردنەوەى دەستى وێستگەى دیکە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەرى فەرمانگەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆن (17ی تشرینی دووەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن بەشێک لە تانەکانى رەوانەى کۆمسیۆن کردووەتەوە کە ئاڕاستەى کرابوو، ڤیتۆشى لەسەر بەشێکیان هەیە و دواتر بڕیار لەسەر سەرجەم تانەکان دەدات.
وتیشى پەسەندکردنى سەرجەم تانەکان پێویستى بەجیاکردنەوەى دەستى وێستگەى زیاتر نییە.
پێشتر حەسەن سەلمان ئاماژەى بەوەکردبوو، کۆمسیۆن پابەندییەکانى خۆى تەواوکردووە و چاوەڕوانى ئەوەن دەستەى دادوەرى بڕیارى کۆتایی لەسەر تانەکان بدات و جیاکردنەوەى دەستى وێستگەى دیکە بەدوور نازانن.