گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پۆڵەندا: قەیرانی کۆچبەران دەکرێت بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بێت

2021.11.17 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا: قەیرانی کۆچبەران دەکرێت بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بێت

ناس کورد-

پۆڵەندا هۆشداریدا لەوەی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری وڵاتەکە و بێلاڕوسیا دەکرێت چەند مانگ و تەنانەت بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بێت، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی هێزەکانی پۆڵەندا گازی فرمێسک ڕژێن و ئاوییان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی کۆچبەران کە بەردییان دەگرتە هێزەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماریوش بلاشتاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا وتى "دەبێت خۆمان بۆ ئەو ڕاستیە ئامادە بکەین کە بارودۆخەکەی سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕوس بەخێرایی چارەسەر ناکرێت. دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ چەند مانگ و تەنانەت چەند ساڵێکیش."، ئەوەش بەپێی VOA.

 

بلاشتاک ئاماژەشی بەوەدا لە شەودا هەوڵەکان بۆ بەزاندنی سنوورەکە بەردەوام بوون، وتیشی کۆچبەران "هەمان شێوازییان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر سنووری پۆڵەندا."

 

هەزاران کۆچبەر کە زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوون و لەسەر سنووری بێلاڕوس ماونەتەوە و ناتوانن بپەڕنەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆ بێلاڕوس تۆمەتبار دەکەن بە تۆمەتی بەکارهێنانی کۆچبەران وەکو کارتێکی فشار بۆ سەر یەکێتی ئەوروپا کە پێشتر بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سزای بەسەر بێلاڕوسدا سەپاندووە.

 

سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی هاوپەیمانی ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردۆتەوە و ڕەخنەیان لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە لەسەر وەرنەگرتنی ئەو کۆچبەرانە.