ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى فرۆشیارێکى مۆبایلى راگەیاند بەتۆمەتى ساغکردنەوەى ئایفۆن 13 ى پڕۆماکسى ساختە بەئۆرجیناڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (17ی تشرینی دووەمی 2021)مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە .
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی كە چەند هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆمار كرد لە دژی تۆمەتبارێك كە فیڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری ئۆرجیناڵ بەڵام ساختە بووە ، بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لەئێستادا تۆمەتبار (ك ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.