ناس كورد-
د. مازن جەمیلە ناسراو بە د.مازنى کیتۆ وردەکاریی هێرشکردنە سەرى لە چێشتخانەکەی لە سلێمانی ئاشکراکرد و ئاماژەى بەوەکرد کە سەلامەتە و گەڕاوەتەوە شوێنەکەى خۆى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کێشەکە بەهۆى راگرتنى ئۆتۆمبێلەوە روویداوە، کەسێک بەبۆکس هێرشیکردووەتە سەر د.مازن و لەئێستاشدا کێشەکە کۆتایی هاتووە و د.مازن سکاڵاى تۆمارکردووە، ئەوەش بەوتەى هاوکارێکى ئەو دکتۆرە کە (17ی تشرینی دووەمی 2021) قسەى بۆ "ناس" کرد.
لاى خۆیەوە، د.مەزن بۆ "ناس" وتى "کێشەکە شەخسییە و پەیوەندى بەهیچ شتێکى ترەوە نییە بەڵکو لەسەر ئۆتۆمبێل راگرتن بووە، سکاڵام لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە و کە هێرشیکردە سەرم و لەئێستادا دەستگیرکراوە".