گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ قۆناغی داهاتوو

دیبلۆماتێكی ئیتاڵی هەندێ نهێنی لەبارەی بەرنامەی سەدر ئاشكرا دەكات

2021.11.17 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
دیبلۆماتێكی ئیتاڵی هەندێ نهێنی لەبارەی بەرنامەی سەدر ئاشكرا دەكات

ناس كورد-
دیبلۆماتێكی پێشووی ئیتالی كە لە عێراق كاری كردووە لە رێگای سەرچاوەكانییەوە لەناو ڕەوتی سەدر هەندێ لە سیماكانی بەرنامەی داهاتووی سەدر بۆ حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیبلۆماتەكە لە لێدوان بۆ میدڵ ئێست ئای بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی تشرینی دووەمی 2021) روونی دەكاتەوە، سەرچاوە تایبەتەكانی لەناو ڕەوتی سەدر پێیان ڕاگەیاندووە سەدر دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە لە عێراق بۆ ماوەی درێژ، بەڵام لاری نییە لەوەی نوێنەرایەتییەكی سنورداریان هەبێت بۆ مەشق و ڕاهێنان و هاوكاریكردنی سوپای عێراق.

 

دیبلۆماسەكە باس لەوەش دەكات، سەدر لەوە تێدەگات پەیوەندی لەگەڵ ئێران پتەوە و ناكرێت لاواز بكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوە نییە وەك گروپە چەكدارەكانی شوێنكەوتەی ئێران بەتەواوی بڕیاری عێراق رادەستیان بكرێت.

 

هەروەها دەڵێت، سەدر نیازی ئەوەی هەیە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ ڕوسیا و چین گرێ بدرێت بەتایبەت لە دۆسییەی ئاوەدانكردنەوە، لاری لەوەش نییە لەگەڵ سعودیە پەیوەندی هەبێت و دژی ئەوەیە عێراق ببێتە لایەن لە كێشمەكێشە ئیقلیمییەكان.

 

پاش راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لیستەكەی سەدر بە 73 كورسی یەكەم بوو لەسەر ئاستی عێراق و پاش ئەوە موقتەدا سەدر رایگەیاند كار لەسەر دروستكردنی حكومەتی زۆرینە دەكات كە كەمینەیەكی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت.