ناس کورد-
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێم بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ئه‌م دۆخه‌یان قۆستووهتەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه بێ بنەمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، حکومەت "هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بیلاڕووسیا - پۆڵەندا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گەڕانەوەیان بکات."
حکومەتی هەرێم "سوپاس وپێزانینی تایبەت ئاراسته‌ی وەزارەتی دەرەوەی حکومەت عێراقی فیدڕاڵ دەکات وڕۆڵی لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانە کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە لەم بارەوە هاوكار بوونە."