گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک بۆ وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان

2021.11.17 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک بۆ وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (2021 - 2022) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی وەزارەت، "بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان تاکو ئێستا کەمتر لە 50%ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە."


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە "هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات."