گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ ’’دروستکردنی دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردن’’

2021.11.17 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ ’’دروستکردنی دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردن’’

ناس كورد-

هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەدان بۆ تاوتوێکردنی "پڕۆژەی دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەکە بۆ قۆناغی داهاتوو و هەروەها دروستکردنی دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمی بزوتنەوەکە لە هەواڵێکدا (17ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرۆژەی دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتو، وەرگرتنی دیدو بۆچونی سەرجەم ئۆرگانە رەسمیەکانی بزوتنەوەکە، ئەمرۆ هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی کۆبوونەوە.

 

هەواڵەکە دەشڵێت، "لەبارەی دۆخی رێکخراوەیی و دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ئەوەی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان راسپێردرابو بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن و دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتو، زنجیرەیەک کۆبونەوە کراوە و سەرجەم ئەو تێبینی و سەرنجانەی کە لەماوەی رابردودا لەسەر پرۆژەکە کۆکراونەتەوە لەم کۆبونەوەیەدا دەخرێنەڕو گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکرێت و پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکرێت و دادەڕێژرێتەوە."

 

"ھەردو جڤات ھەمو بژاردەکان بۆ قۆناغی بەخۆداچونەوە تاوتوێ دەکەن، پرسی پێکھێنانی دەستەی کاتی و ئەرکەکانیان لە بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی و ھەڵسەنگاندنی ئەدا و کاری ئۆرگانەکان و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داھاتو بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت."

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.