کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌ر له‌ئێواره‌ى ڕۆژى 6ى تەموز، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له وتارى ماڵئاواییكردنی له حكومه‌ت، له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى هەشتدا، ستایشى كار و بارودۆخى قوباد تاڵه‌بانى کرد کە لەو کابینەیەدا جێگرى خۆى بوو. . به‌پێى تێور و توێژینه‌وه‌ى سایكۆلۆژییه‌كان هه‌موو مرۆڤێك دڵخۆشه به ستایش و پیاهه‌ڵدان و سوپاسكردن، زۆرجار ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ببێته هاندان و توانایى كه‌سه‌كان له زۆر ڕووى سایكۆلۆژییه‌وه به‌هێزتر بكات. . لەو دیمەنانەى کە لەکاتى وەسفکردنیدا چاوى کامێراکانى دەچێتەسەر، له‌و چركه ساتانەدا قوباد تاڵه‌بانى دڵخۆشى بە سیماییەوە دیارە، بەڵام لەو کاتەدا کە نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵیت: "دڵنیام له‌ئاینده‌شدا، هاوكارێكى باشى مه‌سرور بارزانى ده‌بێت"، قوباد تاڵەبانى خۆى پێناگیرێت و به ترس و دڵخۆشییه‌وه خه‌نده‌یه‌ك دایده‌گرێت و ڕووى وه‌رده‌گێڕێت به لاى ڕاستتدا. . بەگوێرەى خوێندنەوەکانى زانستى سایکۆلۆجى بۆ ئەو جوڵانە، خه‌نده نیه‌تى به‌دیهاتنى قسه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌رده‌خات، لاكردنهوهكهشى به‌لاى ڕاستتدا چاوه‌ڕوانى ئه‌و مژدهیەیە له حیزبه‌كه‌ى کە وەک کاندید بۆ ئەو پۆستە ڕایبگەیەنن، چونکە لەو کاتەدا هێشتا کوڕە گەورەکەى کۆسرەت ڕەسول ڕکابەرى بوو. . .