ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بە هاوردەکردن و بەکارهێنانی دەرمانێک داوە کە "زیان بە گورچیلە و جگەر و گەدە" دەگەیەنێت و لەلایەن دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی و ئەوروپی و تەنانەت کەنداویش ڕێگەپێدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەرمانەکە ناوی "مۆنتالین - Montalin"ـە و بە دەرمانێکی گیایی ناسراوە، خەڵکی بە شێوەیەکی فراوان بۆ ئازاری پشت و ئەژنۆ و جومگەکان بەکاری دەهێنن، بەڵام دکتۆر سەعدون ڕۆستەم، پسپۆڕی جومگە و ئێسک و ڕۆمانتیزم کە هاوکات ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستیشە هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئەم دەرمانە گیایی نییە و زیاتر لە سێ جۆر مادەی تێدایە وەکو (ناپرۆکسین Naproxine + پاراسیتامۆڵ Paracetamol + دێکسامیسازۆن Dexamethasone)".
دەرمانەکە لە ئەندەنوسیا بەرهەمدەهێنرێت و لە دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی (FDA) و ئەوروپی و یابانی و تەنانەت خەلیجیش ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام بەزۆری لەڕێگەی سعودیەوە دێتە هەرێم.
هەرچندە پێشتر هاوردەکردنی قەدەغە بووە، بەڵام کواڵێتی کۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ستیکەری پێداوە، بەوەش مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ڕێگەپێدراوە.
دکتۆر سەعدون ڕۆستەم هۆشداری دەدات لەوەی "بەکارهێنانی دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە جگەر و گورچیلە و گەدە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن".
لە کۆتاییدا دکتۆر سەعدون تکا دەکات و دەڵێت، "تکایە بەهیچ شێوەیەک بەکاری مەهێنن و خۆتانی لێ بە دوور بگرن".