گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاری

’’کارەساتێکی دڵتەزێني لە مێژوودا’’ .. کچێک دەڵێت لەلایەن 400 پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر

2021.11.17 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
’’کارەساتێکی دڵتەزێني لە مێژوودا’’ .. کچێک دەڵێت لەلایەن 400 پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر

ناس کورد-

دوای ئەوەی کچێکی 16 ساڵ سکاڵای تۆمار کرد بەوەی لەلایەن 400 پیاوەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر، پۆلیسی هیندستان حەوت پیاوی دەستگیرکرد کە تێوەگلاون لە دۆسییەکەدا، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی لیژنەی چاودێری منداڵان لە هیندستان، نزیکەى 400 پیاو دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر ئەو کچە بێماڵەی کە لە ناوچەی بید لە ویلایەتی ماهارئاشترای هیندستان دەژی.



ئابهای فیتالراو فانایف، سەرۆکى لیژنەکە دەڵێت، "دوو کارمەندی پۆلیسیش لە دۆسییەکەدا تێوەگلاون، کچەکە لە یەکێک لە وێستگەکانی پاسدا ژیاوە، لەوێ سێ پیاوی بینیوە و ناچاریان کردووە کاری لەشفرۆشی بکات."



فانایف دەڵێت، سەختە سەرجەم ئەو پیاوانە بدۆزرێتەوە کە دەستدرێژییان کردووەتەسەر ئەو کچە، بەڵام تائێستا پۆلیس ناسنامەی 25 کەسیان دۆزراوەتەوە و حەوت کەسیشیان دەستگیرکراوە.



پێشتر ئەو کچە سکاڵای لای پۆلیس تۆمارکردووە کە پیاوەکەى لێی داوە، بەڵام پۆلیس بابەتەکەیان زۆر بە جدی وەرنەگردووە، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵەکەى سەرکەوتوو بووە، پۆلیسی ناوچەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە "کچەکە لە تەمەنی 13 ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ، بە بەردەوامی لێی داوە، دواتر لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە باوکی خۆیشی دەستدرێژی کردووەتەسەری، بەهۆی ئەوەشەوە لە ماڵ دەرچووە و لە وێستگەیەکی پاسدا خەوتووە."


یوجیتا بهایان، چالاکی بواری مافەکانی ئافرەتان دەڵێت، ئەو کچە کە هێشتا ناسنامەکەى ئاشکرا نەکراوە "کارەساتبارترین دۆسیەی دەستدرێژیی سێکسییە لە مێژوودا."


بەپێی نوسینگەی تۆماری تاوانیی نیشتمانیی هیندستان، تەنها لە ساڵی 2020دا، زیاتر لە 28 هەزار حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون، واتە هەموو 18 خولەکێک جارێک دەستدرێژییەکی سێکسی ڕوو دەدات.

هەر بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی 2021دا، حاڵەتەکان زیاتر بوون.