کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌ریتانیا ڕەتیدەکاتەوە كه‌شتییه‌كى نهوتگوێزەرەوەى وڵاتەکەى له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه دەستیبەسەردا گیرابێت، ڕاشیدەگەیەنێت، كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌ته بۆ شوێنى مەبەست بەڕێکەوتووە. . به‌رپرسێكى به‌ریتانی كه كاروبارى بازرگانى ده‌ریایى وڵاته‌كه‌ى له‌ناوچه‌ى كه‌نداودا ڕادهپهڕێنیت، به ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه، كهشتیى نهوتههڵگرى (باسیفیك فۆیاگرى) لە گەشتەکەیدا كه‌مێك وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره كاته‌كانى خۆى ڕێكبخاته‌وه، دواتریش بێ كێشه بۆ ئه‌و به‌نده‌رى كه ده‌یه‌وێت به‌ڕێكه‌وتووه. . ئەو بەرپرسەى بەریتانیا ئاماژەى بەوەشکردووە، له ئێستادا كه‌شتییه‌كه‌یان سه‌لامه‌ته و له‌ڕووى ئهمنیشیهوه هیچ گرفتێكى نییه. . پاش ئەوەى بەرپرسێکى سوپاى پاسدارانى ئێران بە میدیاى وڵاتەکەى ڕاگەیاندبوو، لەبەرامبەر دەستبەسەراگرتنى کەشتییەکەى وڵاتەکەى، ئێرانیش دەست بەسەر کەشتییەکى نەوتى بەریتانیادا بگرێت، هەواڵى دەستبەسەراگرتنى کەشتییە بەریتانییەکە بڵاو بووەوە، بەڵام بەریتانیا ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە.