ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سلێمانى له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و باندەى كه بڕه پارەکەى مووچەی نه‌خۆشخانه‌ى شاری سلیمانیان بردووه، ئەوەش به‌وته‌ى به‌ڕێوەبه‌رى پۆلیسى سلێمانى،کە تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند.
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى به ناس كورد-ى وت: "هێزه‌كانمان له سه‌رجه‌م بازگه و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ناو شارى سلێمانى بڵاوكردۆته‌وه، بۆ ده‌ستگیركردن و ئاشكراكردنى ئه‌و بانده‌ى هه‌ستاون به بردنى بڕه پاره‌ى كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى شار".
پاش دوو كاتژمێر له بردنى بڕه پاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ته‌ندروستى له گه‌ڕه‌كى مامه‌یاره دۆزرایه‌وه، كه به‌پێى زانیاریه‌كان، بڕى یه‌ك ملیار و شەش سه‌د ملیۆن دینار كه بڕه پاره‌ى كارمه‌ند و پزیشكان و نه‌سریه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار بووه "دزراوه".
عه‌مید ئاسۆ ته‌ها بۆ ناس كورد ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد: "پۆلیس ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه، بۆ ئەوەی سه‌رجه‌م تۆمەتبارانى کەیسی بردنى بڕه پاره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار ئاشكرا بكرێن و ڕوبه‌ڕوى یاسا بكرێن، دڵنیایش دەدەین کە تۆمەتبارەکان دەستگیر دەکەین".
لە ئێستادا هێزێکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش له‌سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ر و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی بڵاوبوونەتەوە، پۆلیسی سلێمانیش "بۆ ڕێكارى ئه‌منى په‌یوه‌ست به ڕووداوه‌كه" دەیگەڕێنێتەوە.