گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى عێراق لەبارەى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیا بڕیاری دا

2021.11.16 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق لەبارەى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیا بڕیاری دا

ناس کورد-

 

حکومەتى عێراق رۆژى پێنج شەممەى داهاتووى وەک وادەى گەڕاندنەوەى یەکەم قۆناغى کۆچبەران لە بیلاروسیاوە بۆ عێراق راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرکان شیبانى وەزیرى گەیاندنى عێراق لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (16ی تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، لەرۆژى پێنج شەممەوە گەڕاندنەوەى ئەو کۆچبەرە عێراقییانەى سنورى بیلاروسیا دەستپێدەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

 

وتیشى حکومەتى عێراق سەرجەم تێچووى گەشتەکان لەئەستۆ دەگرێت.

   

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.            

  

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.