گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ پێكهێنانی حكومەت 

حەكیم دەستپێشخەرییەك بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخ دەخاتەڕوو

2021.11.16 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
حەكیم دەستپێشخەرییەك بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخ دەخاتەڕوو

ناس كورد_

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەستپێشخەرییەكی 10 خاڵی بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی پاش هەڵبژاردنی پێشوەختە خستەڕوو كە یەكێكیان باس لە سازان و بەشداركردنی دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن دەكات لە حكومەت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەكیم لە وتارێكدا لە دهۆك (16ی تشرینی دووەمی 2021) جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان پێشنیار دەكەن خوێنی عێراقی هێڵی سوور بێت، میكانیزم بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان دابنرێت لەسەر بنەمای هەڵاواردە نەكردنی كەس و بە عەقڵانیكردنی سەقفەكانی دانوستان. 

 

هەروەها وتیشی پێشنیار دەكەین رێزی خواستی بەشداریكردن لە حكومەت یان بایكۆتكردنی بگیرێت، رۆڵیش لە نێوان پەرلەمان و حكومەت دابەش بكرێت بەجۆرێك براوە و ئۆپۆزسیۆن رێگەی بەشدارییان پێ بدرێت بۆ هاوسەنگی سیاسی.