ناس کورد-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داوایه‌كی یاسایی به به‌های 75 ملیار دینار له كۆمپانیایی نالیا بردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "به پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره 90، ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه (2021) ڕاستكردنه‌وه له 25ی تشرینی یەکەمی 2021، وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه.
دەشڵێت، "به‌مه‌ش به‌ڕێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی 75 ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو."
"ئه‌م داواییه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد."
باسی لەوەشکردووە، "كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه."