گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیاریی نوێ؛ كورسییەكانی یەكێتی گۆڕانی بەسەردا هات

2021.11.16 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ؛ كورسییەكانی یەكێتی گۆڕانی بەسەردا هات

ناس كورد-
سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، لە ژماردنەوەی دەستیی دەنگی هەندێك لە وێستگەكاندا كورسییەكانی یەكێتی گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و هەرێم كەمال ئاغا لە هەولێر دەرچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی تر، خالید عوبەیدی وەزیری پێشووتری بەرگری لە بەغدا بەجیاوازی شەش دەنگ لە جێگەی كاندیدێكی فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشد دەرچووە، ئەمەش هەر لە ژماردنەوەی دەستیی دەنگی هەندێك لە وێستگەكان.

 

بەو شێوەیە، کورسییەکانی یەکێتی دەبنە 18 کورسی.

 

ناس هەوڵی دا لەسەرچاوەی فەرمییەوە زانیارییەكان پشت ڕاست بكاتەوە، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون و هێشتا كۆنوسی كۆتایی ژماردنەوەكان لەدەستەی قەزایی كۆمسیۆن یەكلایی نەكراوەتەوە و بڕیارە تا كۆتایی هەفتە ئاشكرا بكرێت.

 

سەرچاوەكانی ناس ئەوەیان ڕاگەیاند لە ئێستا خالید عوبەیدی و هەرێم كەمال ئاغا كە هەردووكیان پەرلەمانتاری خولی پێشوون لە بەغدا بەدواداچوون بۆ دەنگەكانیان دەكەن و هەردووكیان باسیان لەوەكردووە كورسییەكانیان بەدەست دەهێننەوە. 

 

لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 یەكێتی بە كاندیدەكانی خۆی و ئەوانەی پاڵپشتی دەكردن 17 كورسی بەدەستهێنا، ئەگەر ئەم گۆڕانكارییەش ساغ ببێتەوە و لە تێهەڵچوونەوەی كۆتایی پەسەند بكرێت ئەوە كورسییەكانی دەبنە 18 كورسی كە هەمان ژمارەی خولی پێشوو دەكات، لەبەرامبەریشدا كورسییەكی پارتی كەم دەكات.