گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەکان چین؟

وەرزی سەرما دەستیپێکردووە و هێشتا نەوت بۆ قوتابخانەکان دابین نەکراوە

2021.11.16 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
وەرزی سەرما دەستیپێکردووە و هێشتا نەوت بۆ قوتابخانەکان دابین نەکراوە

ناس کورد- 

 

وردە وردە پلەکانی گەرمی لە هەرێمی کوردستان دادەبەزن و قوتابخانەکان پێویستیان بە داگیرسانی زۆپا دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەوت بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ بۆ قوتابخانەکان دابین نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی (سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "لەئێستادا لە قوتابخانەکان پێویست بە هەڵکردنی زۆپا ناکات، چونکە پۆلەکان قەرەباڵغن و ئەگەر زۆپا هەڵبکرێت گەرم دەبێت، بەشێوەیەکی ئاسایی لە 1ی 12 لە قوتابخانەکان زۆپا هەڵدەکرێت." 

 

ئەگەرچی نزیکەی دوو هەفتەی ماوە بۆ مانگی 12، بەڵام تاوەکو ئێستا نەوت بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش نەکراوە. 

 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئاماژەی بەوەکرد، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەوت بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش ناکات و پارێزگاکان خۆیان نەوت دەکڕن، ئەگەرچی تا ئێستا نەوتی ئەمساڵ دابین نەکراوە، بەڵام پێموانییە ئەمساڵ گرفتی نەوتمان بۆ دروست بێت و کارەکانی ئەو پرسە لە پارێزگا لە قۆناغی تەندەرین دایە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەوام کەم کراوە، بەشێک لە نەوت ماوەتەوە لە بەشێک لە قوتابخانەکان و دەتوانن بەکاریبهێنن تاوەکو نەوتی ئەمساڵ وەردەگرن." 

 

ناس کورد زانیویەتی، لە هەموو قوتابخانەکاندا نەوتی ساڵی ڕابردوو نەماوە و لە هەندێک قوتابخانەش گرفتی نەبوونی زۆپاش هەیە، لەوبارەیەوە تریفە محەمەد دەڵێت، "هەر قوتابخانەیەک نەوتی نەبوو، داوامان لێبکات بۆیان دابین دەکەین تاوەکو دابینکردنی نەوت دەستپێدەکات."