گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

ئەمریکا: هاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

2021.11.16 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا: هاوکارییەکانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

سوپای ئەمریکا جارێکی تر پشتگیری و هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی "هێزێکی تۆکمە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 16ی تشرینی دووەمی 2021، هۆشمەند ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارەو میرە پێشوازی كرد له‌ كۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "تاوتوێی هاوکارییە لۆجستی و راوێژکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی راوێژکارانی ئەمریکای کرد و رایگەیاند: یارمەتییەکانی ئەمریکا، رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕاوە لەپێشخستنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی تۆکمە، کە هەمیشە ساز و ئامادەبێت بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش."


دەشڵێت، "جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە هیوای خواست پاڵپشتی و هەماهەنگییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، وەک هەمیشە بەردەوامی هەبێت."

 

به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا لە هەرێم، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕایگه‌یاند، "ئێمە زۆر بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەردەوامیش دەبین لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و پابه‌ندی خۆمان له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هەرێمى کوردستان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌."


"پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یان روانی، رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەکاتی گەیشتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگه بەهاوکاری لەگەڵ تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێم، بەسەر یەکە و لیواکاندا دابەشبکرێت."