گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێكی هەمەلایەن

ئەمەریكا گفتێك بە كوردانی ڕۆژئاوا دەدات

2021.11.16 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریكا گفتێك بە كوردانی ڕۆژئاوا دەدات

ناس كورد-
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك ئیسان گۆڵدرێچ گفتی ئەوە دەدات بە مەزڵوم كۆبانێ کە ئەمەریكا پارێزگاری لە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی فورات بكات و ئاگربەست بپارێزێت، ئەمە لە كاتێكدا هەڕەشەكانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە بەردەوام پەرە دەستێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە سەردانی ناوچەكەیان كردووە، تیمێكی دیبلۆماسی و سەربازی و ئابووری و تەندروستی بوون و وتەبێژی هەسەدە لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی تشرینی دوەمی 2021) باس لەوە دەكات گفتی ئەوەیان داوە ئەمەریكا ئۆقرەیی ناوچەكە بپارێزێت.

 

لەپاش ئایاری ڕابردوو ئەمە دووەم سەردانی ئەمەریكییەكانە بۆ رۆژهەڵاتی فورات و لەبارەی پرسە ئابووری و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانیش قسەیان لەگەڵ كانتۆنەكان كردووە، گفتی ئەوەشیان داوە هاوكاری ژێرخانی ئابووری بكەن لەگەڵ كشتوكاڵ و ژینگە. هەر لەم میانەیەشدا سێ هەزار تۆن گەنمی كواڵێتی بەرز بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكەن بۆ بنەتۆو بەهیوای ئەوەی ساڵی ئایندە ببێتە 32 هەزار تۆن بەمەبەستی بەكارهێنانی بۆ ئارد.