ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 170 کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا خۆیان ناونوس کردووە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (16ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "170 کۆچبەر خۆیان ناونوس کردووە تاوەکو بە خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و پاسپۆرتیشمان بۆ 55 کۆچبەر دابین کردووە."
باسی لەوەشکردووە کە "تیمی دیبلۆماسیمان هەموو هەماهەنگییە لۆجستییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەی منسک لە بیلاڕوسیا تەواوکردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕاندنەوەى کۆچبەران."