ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی هەرێم، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەی چوارشەمە 17ی تشرینی دووەمی 2021) ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و کەش سەقامگیر دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٨ پلە، ھەولێر ٢١ پلە، دھۆک ٢١ پلە، ھەڵەبجە ١٩ پلە، کەرکوک ٢٣ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٥ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١٩ بۆ ٢٠ پلە دەبێت، خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند دەبێت ١٥-٢٠کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا سەرەتای ھەفتەی داهاتوو رۆژی شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021، کەشی ھەرێم بە شێوەیەکی سەقامگیر دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما لە ئاستێکی جێگیردا دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ھەر لە سەرەتای ھەفتەی داهاتوو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لەدەریای سوور و ناوەراست کاردەکاتەوە سەر کەشی ھەرێم و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە."