گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلۆنزای باڵندە دەدرێت

2021.11.16 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلۆنزای باڵندە دەدرێت

ناس کورد- 

زیادبوونی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە بەم دواییانە لە ئاسیا و ئەوروپا نیگەرانی دروستکردووە و مەترسی ئەوە هەیە جارێکی دیکە نەخۆشییەکە بەخێرایی بڵاوببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی جیهانی بۆ تەندروستیی ئاژەڵ، لە کێڵگەیەک پەلەوەر لە کۆریای باشور 770 هەزار مریشک بەهۆی ئەنلفۆنزای باڵندەوە لەناوچوون. 

 

رێکخراوەکە هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لە کێڵگەیەکی پەلەوەری لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی پشتڕاستکردووەتەوە کە لە جۆری "H5N8"ـە.

 

هاوکات ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا و تاوەکو ئێستا لە چین 21 کەس بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە گیانیان لەدەستداوە کە زیاترە لە قوربانیانی کۆی ساڵی 2020. 

 

سەبارەت بە وڵاتانی ئەوروپاش، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی جیهانی بۆ تەندروستیی ئاژەڵ، لە وڵاتی نەرویج ئەنفلۆنزای باڵندەی جۆری 5N1 بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە تائێستا حەوت هەزار پەلەوەر لەناوچوون. 

 

هاوکات حکومەتی بەلجیکا هۆشداری داوە لە بڵابوونەوەی نەخۆشییەکە و بڕیاریداوە سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکان دابخات، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتریش لە فەڕەنسا و هۆڵەندا هەمان هۆشداری درابوو.