گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە لەبارەی عێراق

2021.11.15 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە لەبارەی عێراق

ناس کورد-

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق کرد "ڕێز لە ڕێکارە یاساییەکان بگرن و ڕێگە بدەن دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردندا بکات لە کەشێکی ئاشتی و سەربەخۆدا." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە پێشوازی لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەبارەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق (15ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ سەروەری، یەکێتی و سەلامەتی خاکی عێراق کردەوە."

 

هاوکات هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات کردەوە.

 

هاوکات داواشی کرد "بە شێوەیەکی ئاشتیانە حکومەتێکی گشتگیر دروست بکرێت."