گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

کچەکەی سەدام لەبارەى خۆکاندیدکردنی کوڕەکەی قەزافی پەیامێکی بڵاوکردەوە

2021.11.15 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
کچەکەی سەدام لەبارەى خۆکاندیدکردنی کوڕەکەی قەزافی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ڕەغدی کچی سەدام حسێن پەیامێکی بۆ سەیفولئیسلامی کوڕی موعەمەر قەزافی هەنارد بەبۆنەی خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەغدی کچی سەدام لە تویتەری خۆی (15ی تشرینی دووەمی 2021) نوسیویەتی، "برای بەڕێزم سەیفولئیسلام قەزافی، خۆم و هەموو خۆشەویستانت چاودێریت دەکەیت بۆ قۆناغی داهاتوو."

 

دەشڵیت، "نزا دەکەم بگەڕێنەوە بۆ ئەو پایەی کە شایەنی ئێوەیە و خزمەتی لیبیا بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی."

 

دوێنێ سەیفولئیسلامی قەزافی بە جلوبەرگی هاوشێوەی باوکییەوە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی خۆی تۆمارکرد وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لیبیا، ئەوەش کاردانەوەى زۆری ناوخۆیی و دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا.