گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەمارۆكان لانابرێن

حكومەتی ئێران فێڵێكی بەكارهێنا بۆ بەرزكردنەوەی بەهای تمەن

2021.11.15 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی ئێران فێڵێكی بەكارهێنا بۆ بەرزكردنەوەی بەهای تمەن

ناس كورد_

رۆژنامەی "ستاره صبح"ی ئێرانی دەڵێت بڵاوكردنەوەی هەواڵی ئازادكردنی بڕێك لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران فێڵێكە بۆ دابەزاندنی بەهای دراوە قورسەكان بەرامبەر تمەن، چەند چاودێر و دیبلۆماسێكیش باس لەوە دەكەن ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆكان لاوازە و بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران درێژەی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (15ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، باس لەوە دەكات خواست لەسەر دۆلار هەر بەرزە لە ئێران و زیاتریش بووە چونكە خەڵك متمانەیان بە هەواڵەكانی ئازادكردنی پارەی بلۆك كراو نەماوە، هەروەها متمانەشیان بە دانوستانی ئەتۆمی نییە بگاتە ئەنجام. 

 

هەر لەم بارەیەوە رۆژنامەی "اقتصاد بويا" لەزاری چەند چاودێر و دیبلۆماسێكی پێشوو بڵاوی كردەوە: هیچ هیوایەك نییە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر ئێران و مەرجەكانی ئێران بۆ دانوستانەكان جێگەی ڕەزامەندی نین لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا.

 

بەگوێرەی پێشبینی رۆژنامەكە دەبێت ئێرانییەكان خۆیان بۆ بەردەوامی گەمارۆكان ئامادە بكەن و هۆكاری ئەمەشی خستوەتە ئەستۆی سەردەمی ئەحمەدی نەژاد كە "هەموو وڵاتانی دنیای كرد بە دوژمنی ئێران".