گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارە ببنە 300 خوێندكار

خوێندكارە ئەفغانییەكانی سلێمانی باسی گوزەرانیان دەكەن

2021.11.15 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندكارە ئەفغانییەكانی سلێمانی باسی گوزەرانیان دەكەن

ناس كورد_ 

خوێندكارانی ئەفغانی لە زانكۆی ئەمەریكی سلێمانی كە ئاوارەبوون ستایشی گوزەرانی ئێستایان دەكەن و باس لەوە دەكەن سەرەتا وایانزانیوە لە تالیبان هەڵدێن بەرەو ناوچەیەك كە لەژێر مەترسی داعشە، بەڵام دواتر بۆیان دەركەوتووە سلێمانی لە كابول ئارامترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی "نیویۆرك تایمز" كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەو خوێندكارانەی لە سلێمانین پاش 15ی ئابی ئەم ساڵ هەڵهاتوون لە كابول و ئەوەشیان بە رۆژنامەكە ڕاگەیاندووە مەترسییەكانیان لە دۆخی ئاسایشی عێراق لە سلێمانی پێچەوانە دەرچووە و هیچ گرفت و دڵەخورتێیەكیان نەماوە. 

 

خوێندكارەكان باسیان لەوەش كردووە بە گوڵ و مەراسیم پێشوازی كراون لە زانكۆی ئەمەریكی سلێمانی و لە زانكۆیەك دەخوێنن و شورە و تەلبەند و دیواری بەرزی نییە لە ترسی هێرش وەك لە كابول هەبوو. 

 

بەگوێرەی مامۆستایانی زانكۆی ئەمەریكی سلێمانی ژمارەی ئەو خوێندكارە هەڵهاتووانە بۆ سلێمانی 100 خوێندكارن و بڕیاریشە بگەنە 300 لە كۆتاییدا، گفتی ئەوەشیان لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق وەرگرتووە، ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ هاتوچۆیان لە فڕۆكەخانەكان.

 

جگە لە سلێمانی ژمارەیەكی تر لەو فێرخوازانە چوونەتە قرغیزستان و 200 خوێندكاری تر دابەش بوون لە وڵاتانی ناوچەكە و هەندێكیشیان خۆیان گەیاندووەتە ئەمەریكا، تا ئێستاش 375 خوێندكار و فەرمانبەر لەناو ئەفغانستان ماون و زۆربەیان خۆیان حەشارداوە لە ترسی تۆڵەی تالیبان بەو پێیەی بەهاوكاریكردنی ئەمەریكا تۆمەتبارن.