گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیا بۆ عێراق راگەیەنرا

2021.11.14 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیا بۆ عێراق راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق وادەى یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیاى بۆ عێراق راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەر عێراقییەکان لە بیلاڕوسیا لە رۆژى 18ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

 

لەگەڵ زیادبوونى قەیرانى کۆچبەرانى سەر سنور لەبیلاروسیا، ئەمڕۆ هەریەکە لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا جەختیان کردەوە لەسەر رێگەنەدان بە کۆچبەران بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا لە تویتێکدا (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) نوسیویەتى، ئەو کەسانەى ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە کۆچبەران دەخەنە مەترسییەوە.  

  

لاى خۆیەوە، حکومەتى پۆڵەندا (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، هەندێ دەنگۆ لەناو کۆچبەران بڵاوبووەتەوە لەبارەى گواستنەوەى کۆچبەران بە پاس لە 15 ى مانگەوە بۆ ئەڵمانیا و رێگەدانى دەسەڵاتدارانى پۆڵەدا بە تیپەڕاندنى سنور.