گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوى قوڵ و دارستانى سارد

شەش هەوڵى بڕینى سنور..چیرۆکى ژنە کۆچبەرێکى دوو گیان لەبیلاڕوسیا

2021.11.14 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
شەش هەوڵى بڕینى سنور..چیرۆکى ژنە کۆچبەرێکى دوو گیان لەبیلاڕوسیا

ناس کورد-

ژنێکى دوو گیانى عێراقى سورە لەسەر بڕینى سنورى بیلاڕوسیا و گەیشتن بە ئەوروپا و تا ئێستا شەش جار لەگەڵ خێزانەکەى هەوڵى بڕینى سنورى ئەو وڵاتەیان داوە بۆ ئەوەى خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"ئوم مەلیک" 26 ساڵ کە چاوەڕوانى ئەوەیە لەچەند هەفتەى داهاتوودا کۆرپەکەى لەدایک بێت، خۆى ئامادەکردووە بۆ رۆیشتنە ناو ئاوى قوڵ و خۆحەشاردان لەناو دارستانى سارد و سەخت لەگەڵ سێ منداڵە بچوکەکەى، بەهیواى دەستکەوتنى ژیانێکى باشتر لە ئەڵمانیا.

 

ئەو ژنە بە ئاژانسى رۆیتەرزى وتووە "بێهیوا نەبووم لەو هەوڵە بەردەوامانەى دەیدەم بۆ ئەوەى لەسنور بپەڕمەوە لەگەڵ خێزانەکەم".

 

وتیشى "لەچەند هەفتەى کەمى رابردوودا شەش هەوڵمداوە بۆ پەڕینەوە لەنێوان سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا".

 

وتەبێژى پۆلیسى پۆڵەندا دەڵێت، کۆچبەرانیان نەگەڕاندووەتەوە بۆ سەر سنور. هەردوو پۆلیسى سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ئامادەنەبوون قسە بکەن لەبارەى دۆخى ئەو ژنە کۆچبەرە عێراقییەوە.

 

ئەو ژنە کە ئامادە نەبووە ناوى تەواو خۆى بڵێت، یەکێکە لە هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان عێراقین و هەوڵدەدەن بچنە ئەوروپاوە لەرێگەى بیلاڕوسیاوە.

me_ga.php?id=29004

ماوەى چەند مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.          

  

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.  

 

حکومەتى پۆڵەندا (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، هەندێ دەنگۆ لەناو کۆچبەران بڵاوبووەتەوە لەبارەى گواستنەوەى کۆچبەران بە پاس لە 15 ى مانگەوە بۆ ئەڵمانیا و رێگەدانى دەسەڵاتدارانى پۆڵەدا بە تیپەڕاندنى سنور.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن، سنور بەپارێزراویی و بەهێز دەمێنێتەوە، ئەو دەنگۆیانە دەبنە هۆى هاندانى کۆچبەران تا بەلێشاو بچنە سنورى پۆڵەندا.