گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنى هەرێم

پارتى داواى زیادکردنى پشکەکەى دەکات لە کۆمسیۆن

2021.11.14 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى داواى زیادکردنى پشکەکەى دەکات لە کۆمسیۆن

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان داواى زیادکردنى پشکەکەى دەکات لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى هەرێم و جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا دەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى ڕاگەیاند "ئەو وادەیەی دیاری کراوە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کۆمسیۆن بۆ ئەوەیە تا سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە دەسەڵاتەوە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بۆچوونی لایەنەکانیان لا بێت، تا لە کۆبوونەوەکەدا دانوستان بکەین و بڕیار لەبارەی کۆمسیۆنەوە بدەین، چونکە وادەی کۆمسیۆن لەڕووی یاسایییەوە تەواو بووە و یەکەم قۆناغ بۆ ھەڵبژاردنەکان ئەوەیە کۆمسیۆن لەڕووی یاساییەوە چارەسەر بکرێت و کۆمسیۆنی نوێ دیاری بکرێت.''

 

وتیشى "ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی بە دەسەڵاتەوە دەگەڕیێنەوە کۆبوونەوەکە، واتە دەسەڵاتی بڕیاردانمان ھەیە و چاوەڕێ دەکەین لایەنەکانی دیکەش بە دەسەڵات و بڕیاری حزبەکانیانەوە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان.''

 

زانا مەلا خالید دەشڵێت "ئێمە بۆ کۆمسیۆنی نوێ دەمانەوێت پارتی بەپێی ئیستیحقاقی خۆی پشکی ھەبێت لە کۆمسیۆن، چونکە ئەوەی ئێستا ھەیە پشکی ڕاستەقینەی پارتی نییە، پێشتر ٣٨ کۆرسیمان ھەبوو لە پەرلەمان، بەڵام ئێستا پارتی خاوەن ٤٥ کورسیی پەرلەمانییە و دەبێت بەپێی ئەو قەبارەیە پشکی ھەبێت لە کۆمسیۆن".

 

لەبارەی وادەى ھەڵبژاردنەوە زانا مەلا خالید وتى "ئێمە ئامادەین بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و پێداگریش دەکەین لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا.''

 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانى کوردستان و  12 فراکسیۆن  (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021)  جەختیان کردەوە لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وەک یەکەم ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.  

 

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ساڵی ئایندە لە 2022 چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.