گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەڕێوەبەرێکی گشتی بە نایاسایی دەستبەکاربوو

2021.11.14 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەڕێوەبەرێکی گشتی بە نایاسایی دەستبەکاربوو

ناس کورد- 

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبێ ڕێکاری یاسایی و بە نایاسایی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێکی گشتی لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەرێوەبەری نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان دەستبەکاربوو. 

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، "دانانی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بەبێ ڕێکاری یاسایی و بە بەرچاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە پێچەوانەی چەند یاسایەکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو کارە پێشێلی ( خاڵی ٢ لە بڕگەی ١٢ لە مادەی ٦ ) ی یاسای ژمارە ( ٣ )ی ساڵی ٢٠٠٩ یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە. " 

 

هەروەها بە وتەی کەریم عەلی، " پێشێلی  ( بڕگەی ١ و ٢ لە مادەی  ١٢  ) ی یاسای ژمارە ( ٢ ساڵی ٢٠٢٠ ) یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستانیشە." 

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە چەندین پۆست لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە نایاسایی پڕبکرێتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە لەم پێشێلکارییە یاساییە ڕوونانە بێدەنگ نابین و لە داهاتوودا ڕێکاری ئیداریی و یاسایی دەگرینەبەر." 

 

May be an image of 4 people, people sitting and people standing

 

May be an image of 4 people, people standing and indoor