گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی بەڵێنێک بە خەڵکی سلێمانی دەدات

2021.11.14 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی بەڵێنێک بە خەڵکی سلێمانی دەدات

ناس کورد- 

لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، بافڵ تآڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، "بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت و بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: 

 

بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم.

 

بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.

 

یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی