گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە: لە کەسی قبوڵ ناکەین

2021.11.14 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە: لە کەسی قبوڵ ناکەین

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لە سلێمانی کە تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی زیادەڕەویی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی و داوای ‌لە لیژنەی راسپێردراو کرد ھەموو توانای خۆیان بەکاربھێنن بۆ رێگری کردن لە زیادەڕەوی نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆبوونەوەکەدا کە لەگەڵ لیژنەی پێکھێنراو بۆ دیاری کردن و چارەسەر کردنی زیادەڕەوییەکانی سنوری سلێمانی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی ھەنگاوەکانی لیژنەکەی کرد و جەختیکردەوە کە دەسەڵاتی تەواویان ھەیە بۆ رێگری کردن و چارەسەرکردنی پرسی زیادەڕەوی لە سنوری سلێمانی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت کە زیادەڕۆیی ‌ئەنجامبدات یا رێگر بێت لە راگرتنی زیادەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی."

 

جێگری سەرۆکی حکومەت، داوای لەو لیژنەیەش کرد کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ پێکھێنراوە، لەماوەیەکی دیاری کراودا ئەم دۆسییەیە بەتەواوەتی چارەسەر بکەن و ماف تەنھا بەخاوەن ماف بدرێت.

 

14112021161017ba9aa932-c97d-4637-91ed-141660bd79aa.jpg