گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکیتی: سیستمی هاوسەرۆکی کۆتایی هات

2021.11.14 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکیتی: سیستمی هاوسەرۆکی کۆتایی هات

ناس کورد- 

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت،  سیستەمی هاوسەرۆکی لەنێو یەکێتی بەسەرچووە، دەشڵێت،  جارێکی دیکە ئەو سیستەمە ناگەڕێتەوە و یەکێتیی یەک سەرۆکی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاند، "یەکێتی لەو ماوەیەد، لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییانەی هەیە نسکۆی زۆری تووشبوو، دیارە ئەو کێشانەی تووشی یەکێتی بووە پێویستی بە وەستان و لێکۆڵینەوە هەیە، ئەو کێشانە بە پلنیۆم و کۆنگرە چارەسەر نابن، بەڵکو بەرنامەیەکی باش هاوتەریب لەگەڵ ئەو چاکسازییانەی کە لە هەرێم دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە هەن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرکردایەتی پێشوو هەڵەی کرد لە بەستنی کۆنگرە و دەکرا کۆنگرە دوا بخرێت، هەروەها هەڵەی دووەممان ئەوەبوو کە ژمارەی سەرکردایەتیمان یەکجار زۆر کرد، ورد نەبووین لە شێوەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەکەکە." 

 

باسی لەوەشکرد، "سیستمی هاوسەرۆکی یەکێکی دیکە بوو لە هەڵەکان، لە سەرەتاوە زۆربەمان باسی ئەوەمان کرد کە سیستەمی هاوسەرۆکی بەو شێوەیە نابێت، ئێستاش سیستەمی هاوسەرۆکی لەنێو یەکێتی بەسەرچوو جارێکی دیکە ئەو سیستەمە ناگەڕێتەوە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " یەک بەرپرسی یەکەمی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت، جا ناونیشانەکەی چی دەبێت، ئایا ئەو سەرکردایەتییە دەتوانێت ئەو ناونیشانە بگۆڕێت یان ناونیشانێکی دیکەی بۆ دادەنێت، بەڵام یەک سەرۆکی دەبێت".