گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێران و ئیماراتی هەژاند

2021.11.14 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێران و ئیماراتی هەژاند

ناس کورد-

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر پارێزگای هورمزگانی لە باشوری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند، کاریگەریی بوومەلەرزەکە درێژبوویەوە بۆ ئیمارات و سعودیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، قوڵایی بوومەلەرزەکە 18 کم بووە لە شاری بەندەر عەباس و ماوەکەی زۆر درێژ بووە، بە جۆرێک بووەتەهۆی ڕووخانی ژمارەیەک خانوو. 

 

هاوکات ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێمارات ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە هەستی پێکراوە، بەڵام گوڕەکەى خاووبووەتەوە بۆ 2.3 پلەی ڕێختەر، هاوکات لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سعودیەش هەستی پێکراوە.