گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەموو ڕۆژێک کەسێک لە هەرێم بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرێت [تایبەت]

2019.07.06 - 21:23
هەموو ڕۆژێک کەسێک لە هەرێم بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرێت [تایبەت]
ناس کورد- شەهرام عەزیز   ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بوونەتە مۆتەکەی گیانی هاوڵاتیان و ڕۆژانە بە دەیان ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێم ڕوودەدەن و دەبنە هۆی مردن و برینداربوونى هاووڵاتیان. . بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێم، لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 41 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 243 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و 800 کەس برینداربوون. . بەپێی ئەو ئامارانە، ڕۆژانە زیاتر لە 11 ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێم ڕوودەدەن و بەهۆیەوە هەموو ڕۆژیک 10 کەس بریندار دەبن، هەروەها ڕۆژانە زیاتر لە کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەستدەدات، بەشێوەیەک، لە هەر سێ ڕۆژێکدا چوار کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن. . بەپێی ئامارەکان لە شەش مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر زۆرترین کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە 85 کەس بووە و 535 کەسیش بریندرابوون، هەروەها لەو شەش مانگەدا 523 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە.   . پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت لە بەرزی ژمارەکاندا و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 540 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 75 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 459 هاوڵاتیش برینداربوون. . هاوکات پارێزگای دهۆک بە پلەی سێیەم دێت و لە شەش مانگی ڕابردوودا 427 ڕووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە ڕوویداوە و بەهۆیەوە 45 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 502 کەسی دیکەش برینداربوون. . هەرچی ئامارەکانی تایبەت بە ئیدارەی گەرمیانە، لە شەش مانگی ڕابردوودا 126 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 139 کەسی دیکەش برینداربوون. . هاوکات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەپێی ئامارێکی پۆلیسی ئەو ئیدارەیە لەو ماوەیەدا 340 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 158 کەسیش برینداربوون، هەرچەندە بە وتەی وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین، ئەو ئامارە زۆر ڕاست نییە و ژمارەکان زیاترن. . هەرچی تایبەتە بە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەمترین ڕێژە تۆمار کراوە و لە شەش مانگی ڕابردوودا 85 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسیش برینداربوون. . بەرپرسانی هاتووچۆ، هۆکاری زۆرینەی ڕووداوەکان بۆ تیژڕەوی شۆفێران دەگێڕنەوە و شۆفێرانیش خراپی ڕێگاوبانەکان بەهۆکاری ئەو ڕووداوە زۆرە دەزانن. .