گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

2021.11.14 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

ناس كورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمی نیشتمانی و پارێزگاری لە یەدەگی بانکی ناوەندی و پشتیوانیکردن بوو لە بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەى دۆخی ئابوری عێراق (14ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەرپرسیارێتی هەڵە و کەموکورتی سێ ساڵی ڕابردوومان هەڵگرت کە هەڕەشە بوو بۆسەر توانای دەوڵەت لە پێدانی پابەندییەکانی بەرامبەر هاوڵاتیان."

 

دەشڵێت، "لەگەڵ باشبوونی دۆخی کۆرۆنا، گەشەی ئابوریش بەرەو باشتر دەچێت، باشتربوونی بازاڕی نەوتیش هۆکارێکی تر دەبێت بۆ گەشەکە".

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە "قەیرانی پەتای کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی کردووەتە سەر بەرهەمی ناوخۆیی عێراق".